價格:免費
更新日期:2016-09-14
檔案大小:50M
目前版本:1.0
版本需求:Android 4.0.3 以上版本
官方網站:http://androkurd.com
Email:muhammadomar76@gmail.com
聯絡地址:Facebook: https://fb.com/halgwrd https://halgwrd.com
بسم الله الرحمن الرحیم
خوێندنه‌وه‌ی قورئان و تێگه‌یشتن و تێڕامان لێی فه‌زڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه ، جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌جوانی و بێ هه‌ڵه ئه‌م كتێبه بخوێنینه‌وه و زیاتر چێژ وه‌ربگرین له خوێندنه‌وه‌ی پێویسته یاسا و ڕێساكانی خوێندنه‌وی بزانین و په‌یڕه‌وی بكه‌ین له كاتی خوێندنه‌وه‌دا . خودای گەورە لە بەشێک لە ئایەتی ژمارە ( ٤ ) لە سورەتی ( ألمُزَّمِّل ) فەرموویەتی ( وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا (
واتە: کاتێک قورئانت خوێندەوە پیتەکانی ڕوون بکەوەو بەلەسەرخۆیی بیخوێنەوە.
"وه ئه‌وه‌ش نایاته جێ مه‌گه‌ر به په‌یڕه‌وی كردن له‌م یاسا و ڕێسایانه نه‌بێ "
بۆیه منیش هه‌ستام به ئاماده‌كردنی ئه‌م به‌رنامه بچووكه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆكارێك بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌و زانسته و فێربوونی ، وه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی بچووك بۆ قوتابیانی ئه‌م زانسته ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باشترین ڕێگا بریتیه له‌وه‌ی ئه‌و زانسته له ده‌می مامۆستایه‌كی شاره‌زا وه‌ربگری.
ئه‌م به‌رنامه‌یه به 14 چوارده ڕووكاری جیاواز به‌رده‌سته ، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ بی گۆڕێ به ئاره‌زووی خۆی ، وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌توانێ فۆنتی ته‌واوی به‌رنامه‌كه بگؤڕی به‌و فۆنته‌ی كه له به‌رنامه‌كه دا هه‌یه ، بابه‌ته‌كانیش به شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان ڕوونكراونهتهوه له‌ڕێی ده‌نگ و ڤیدیۆ و وێنه‌وه تا زیاتر له لای به‌كارهێنه‌ر ڕوون بێت و لێی تێبگات .
هیوادارم سوودی هه‌بێ و له هه‌ر هه‌ڵه و كه‌م و كوڕیه‌ك بم بوورن ، خۆشحاڵ ئه‌بم ئه‌گه‌ر له هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ئاگه‌دارم بكه‌نه‌وه تا له وهشهنهكانی داهاتوو چاكی بكه‌ین .
محمد عومەر خۆشناو